وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا: دەبێت یەکێتی ئەوروپا لەبارەی چارەسەرکردنی بابەتە گرنگەکان جوڵەیەکی سیاسی بکات
ئەوان ئامادەن بۆ گفتوگۆ لەوبارەیەوە، بەڵام ئەوە وایان لێناکات بەوپێشنیارانەی یەکێتی ئەوروپا رازیبن
بەپێی میدیاکانی بریتانیا،پاش ئەوەی یەکێتی ئەوروپا بریتانیای بە شکستخواردو لەتاوتوێکردنی بابەتە گرنگەکانی نێوان خۆیان و ئەو وڵاتە لەقەڵەمدا، ئەمرۆ وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رۆژێک پاش گەڕانەوەی جۆنسن بۆ ئۆفیس رایگەیاند، ئەوان ئامادەن بۆ گفتوگۆ لەوبارەیەوە، بەڵام ئەوە وایان لێناکات بەوپێشنیارانەی یەکێتی ئەوروپا رازیبن کەدان بەسەربەخۆیی بریتانیادا نانێت لەهەندێک ناوچە.
ئەوە رونە کە دەبێت یەکێتی ئەوروپا لەبارەی چارەسەرکردنی بابەتە گرنگەکان جوڵەیەکی سیاسی بکات
وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا راشیگەیاندوە، ئەوە رونە کە دەبێت یەکێتی ئەوروپا لەبارەی چارەسەرکردنی بابەتە گرنگەکان جوڵەیەکی سیاسی بکات بۆ بەرەوپێشبردنی گفتوگۆکان.
بریتانیا راشیگەیاندوە، پێویستە یەکێتی ئەوروپا هاوکاربێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ هەردولا لەبارەی دەرچونی وڵاتەکەیان لەو یەکێتییە بەجۆرێک رەنگدانەوەی دۆخی سیاسی واقیعی بێت بۆ هەردولا
خەندان
