له‌ ئیسپانیا 301 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا

له‌ ئیسپانیا 301 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا
ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئیسپانیا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر زیاتر له‌ 23 هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، كه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی ئیسپانیا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28/4/2020، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له‌ ئیسپانیا گه‌یشته‌ 210 هه‌زار و 773 كه‌س، كه‌ دوێنێ 209 هه‌زار و 465 كه‌س بوو.

هه‌ر له‌ ئیسپانیا 301 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆى گشتیی مردوانیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گه‌یشته‌ 23 هه‌زار و 822 كه‌س.

هه‌ر به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، تا ئێستا له‌ ئیسپانیا 85 هه‌زار و 915 كه‌س له‌ كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.












باسنيوز




Top