وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئامادەین دان بە دەسەڵاتی ئیسرائیلدا بنێین لە بانکی رۆژئاوا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئامادەین دان بە دەسەڵاتی ئیسرائیلدا بنێین لە بانکی رۆژئاوا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە دان بە دەسەڵاتی ئیسرائیلدا بنێت لە بەشێکی گەورەی بانکی رۆژئاوادا، داواشی لە ئیسرائیل کرد لەوبارەیەوە دانوستان لەگەڵ فەڵەستیندا بکات.

مۆرتگان ئۆرتگاس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە دان بە دەسەڵاتی ئیسرائیلدا بنێت لە بەشێکی گەورەی بانکی رۆژئاوادا، داواشی لە ئیسرائیل کرد لەوبارەیەوە دانوستان لەگەڵ فەڵەستیندا بکات.

دانپێدانانی ئەمریکا لەسەر بنەمای رەزامەندی دەربڕینی ئیسرائیل بە ئەنجامدانی دانوستان دەبێت لەگەڵ فەڵەستیندا


ئاماژەی بەوەشکرد، دانپێدانانی ئەمریکا لەسەر بنەمای رەزامەندی دەربڕینی ئیسرائیل بە ئەنجامدانی دانوستان دەبێت لەگەڵ فەڵەستیندا، لەسەر بنەمای ئەو هەنگاوە تێڕوانینی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دیاریدەکرێت.

دەسەڵاتی ئیسرائیل لە ناوچەکانی بانکی رۆژئاوادا پەیوەندی بە حکومەتی وڵاتەکەوە هەیە


23ی ئەم مانگە، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، راگەیاندنی دەسەڵاتی ئیسرائیل لە ناوچەکانی بانکی رۆژئاوادا پەیوەندی بە حکومەتی وڵاتەکەوە هەیە، بەڵام ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تێروانینی خۆی لەوبارەیەوە بە ئیسرائیل رادەگەیەنێت.

دوێنێ دوشەممە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، دڵنیایە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە دو مانگی داهاتودا رەزامەندی دەردەبڕێت بۆ ئەوەی ئیسرائیل بەفەرمی بەشە داگیرکراوەکانی بانکی رۆژئاوا بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە.

28ی کانونی دوەمی ئەمساڵ/1) دۆناڵد ترەمپ پلانی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی فەڵەستین و ئیسرائیل راگەیاند


28ی (کانونی دوەمی ئەمساڵ/1) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پلانی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی فەڵەستین و ئیسرائیل راگەیاند، کە لە ژێر ناوی "رێککەوتننامەی سەدە" بڵاویکردەوە.

بەپێی پلانی ئاشتی ترەمپ، قودس وەک پایتەختی "بەشنەکراو"ی ئیسرائیل قبوڵدەکرێت، و دان بە دەسەڵاتی ئیسرائیلدا دەنرێت لە بەشە داگیرکراوەکانی بانکی رۆژئاوادا، لەبارەی سنورەکانی دەوڵەتی فەڵەستین و ئیسرائیل، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند رۆژهەڵاتی قودس دەبێتە پایتەختی دەوڵەتێکی فەلەستینی.








خەندان
Top