توركیا هاوكاریی تەندروستی بۆ ئەمریكا دەنێرێت

 توركیا هاوكاریی تەندروستی بۆ ئەمریكا دەنێرێت


ئەگەرچی سیستەمی تەندروستیی ئەمریكا زۆر لە پێش سیستەمی تەندروستیی توركیاوەیە، بەڵام توركیا هاوكاریی تەندروستی بۆ ئەمریكا دەنێرێت و وەكوو شانازییەكیش باسی دەكەن.

ئەمڕۆ رۆژنامە و ماڵپەڕەكانی توركیا بڵاویان كردەوە، لەسەر داوای حكوومەتی ئەمریكا و توركیا، فڕۆكەیەكی كارگۆی هەڵگری دەرمان و پێداویستیی تەندروستی بەرەو ئەمریكا فڕیوە.

فڕۆكەكە دەیان تەن پێداویستی تەندروستیی تێدایە، كە بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا ئەمریكا سوودی لێ وەردەگرێت.

ئەمریكا بەهۆی كۆرۆناوە زۆرترین ژمارەی تووشبوو و گیان لە دەستدانی تۆمار كردووە، بۆیە توركیا وەكوو هاوپەیمانی ئەمریكا و لەسەر داوای رەجەب تەیب ئەردۆغان، هاوكاریی تەندروستی پێشكەشی ئەمریكا كرد.




باسنيوز
Top