سەرۆکی میسر بەهۆی کۆرۆناوە سێ مانگ باری لەناکاو لە وڵاتەکەی رادەگەیەنێت

 سەرۆکی میسر بەهۆی کۆرۆناوە سێ مانگ باری لەناکاو لە وڵاتەکەی رادەگەیەنێت


سەرکۆماری میسری عەرەبی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، بۆ ماوەی سێ مانگ، باری لەناکاو لە وڵاتەکەیدا رادەگەیەنێت.

رۆژنامەی فەرمیی میسر بڵاوی کردووەتەوە، عەبدولفەتاح سیسی، سەرکۆماری میسر دوای وەرگرتنی رای ئەنجوومەنی وەزیران و بەهۆی بارودۆخی تەندروستیی و ئەمنیی وڵات، بڕیاری راگەیاندنی باری لەناکاوی لە وڵاتەکەیدا واژۆ کردووە.

راگەیاندنی باری لەناکاو لە میسر بۆ ماوەی سێ مانگ، بەپێی بڕیاری ژمارەی 168ـی ساڵی 2020ـی عەبدولفەتاح سیسییە و لە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 28-4-2020 (ئەمڕۆ)ـەوە جێبەجێ دەکرێت.

تا ئێستا چوار هەزار و 782 کەس لە میسر تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 337 کەس گیانیان لەدەست داوە.



باسنيوز
Top