بۆچی سێ رۆژە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکانی ترەمپ لەبارەی کۆرۆنا هەڵدەوەشێنرێنەوە
پێیانوایە بەهۆی زانیارییە هەڵەکانی سەرۆکی ئەمریکاوە کۆنگرەکانی هەڵدەوەشێنرێتەوە
بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک چەند خولەکێک پێش ئەنجامدانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی لەبارەی هەنگاوەکانی دژی کۆرۆنا و دۆخی تەندروستی وڵات، کۆنگرەی رۆژنامەوانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا هەڵوەشێندراوەتەوە، رۆژنامەنوسانیش پێیانوایە بەهۆی زانیارییە هەڵەکانی سەرۆکی ئەمریکاوە کۆنگرەکانی هەڵدەوەشێنرێتەوە.
رۆژی هەینیش ترەمپ بەبێ وەڵامدانەوەی پرسیاری رۆژنامەنوسان هۆڵەکەی بەجێهێشت
کۆتایی هەفتەی رابردو هیچ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامنەدرا، رۆژی هەینیش ترەمپ بەبێ وەڵامدانەوەی پرسیاری رۆژنامەنوسان هۆڵەکەی بەجێهێشت.
رۆژی پێنجشەممەی رابردو، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دەتوانرێت بۆ کەمبونەوەی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا سود لەبەکارهێنانی ماددە پاککەرەوەکان ببینرێت کە بەشێوەی دەرزیلێدان بەکاردەهێنرێت، دواتر وتەکانی ترەمپ کاردانەوەی زۆری پسپۆڕانی تەندروستی بەدواداهات و رەخنەی توندی لێگیرا.
دواتر ترەمپ لەوتەکانی خۆی پەشیمان بوەوە و رایگەیاند، دەرمانی پاککەرەوەکان تەنها بەبەکارهێنانی لەسەر روی دەست سودی دەبێت و ئەو نەیوتوە بەشێوەی دەرزیلێدان بەکاربهێنرێت.
پێشتریش سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دەتوانن دەرمانی دژە مەلاریا بەکاربهێنن بۆ لاوازکردنی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا، ئەوکاتیش ترەمپ و تیمە تەندروستییەکەی روبەروی رەخنەی توند بونەوە، پاش ئەوەی بەکارهێنانی دەرمانەکە گرفتی تەندروستی بۆ خەڵک دروستکرد و چەندین کەسیش بەهۆیەوە گیانیانلەدەستدا.
خەندان
