سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا: جۆ بایدن دەبێتە سەرۆكێكی نایاب
پیلۆسی كە لەسەر پارتی دیموكراتەكان سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانە و هەر لە سەرەتاوە كێشەی قووڵی لەگەڵ ترەمپ سەرۆكە كۆمارییەكەی ئەمریكا هەیە، دەستی بە دەربڕینی پشتیوانی بۆ جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا كردووە، بۆ ئەوەی ببێتە ڕكابەرێكی سەرسەختی ترەمپ.
پیلۆسی بەم هەڵوێستە نوێیەی كە لە ڕێگەی پەیامێكی ڤیدیۆییەوە دەڵێ "ئەمڕۆ خۆشحاڵم بە دەربڕینی پشتیوانییم بۆ جۆ بایدن، چونكە ئەو دەبێتە سەرۆكێكی نمونەیی بۆ ئەمریكا"، هەوڵی داوە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتەكان یەك بخات بۆ سەرخستنی بایدن بەسەر ترەمپدا.
چاوەڕوان دەكرێ تەنگژەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا گۆڕانكاری و كاریگەری گەورە بكاتە سەر هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی ئەمریكا.
باسنيوز
