نیوزلاند سەرکەوتنی بەسەر کۆرۆنادا راگەیاند

نیوزلاند سەرکەوتنی بەسەر کۆرۆنادا راگەیاند
سەرۆک وەزیرانی نیوزلاند، سەرکەوتنی بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا راگەیاند و کۆتایی بە قۆناغی قەدەغەی هاتوچۆ لە وڵاتەکەدا هێنا.

ئێمە جەنگی کۆرۆنامان بردەوە



جاسێندا ئاردێرن، سەرۆک وەزیرانی نیوزلاند ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند، "لە ئێستادا هیچ کۆمەڵگەیەک نیە لەناو خۆی نیوزلاند کە پشکنینی تیادا ئەنجامدرابێت و توشبوی نوێ کۆرۆنای تیادا دەستنیاشکرا بێت، ئێمە جەنگی کۆرۆنامان بردەوە".

مامەڵە بازرگانیە بچوکەکان، بەشێک لە دوکان و بازارەکان و ناوەندەکانی خوێندن دەکرێنەوە



ئاردێرن وتیشی، "قۆناغی دورەپاریزی کۆمەڵایەتی لە ئاستی چوارەوە کەمدەکەینەوە بۆ ئاستی سێ، بەوەش لە هەفتەکانی داهاتوەوە مامەڵە بازرگانیە بچوکەکان، بەشێک لە دوکان و بازارەکان و ناوەندەکانی خوێندن دەکرێنەوە".

تا کاتێکی نادیار رێکارەکانی لە ئاستی سێدا دەهێڵرێنەوە بۆ ئەوەی دەستکەوتەکان بەهەدەر نەچن و تەندروستی هاوڵاتیان نەکەوێتە مەترسییەوە



سەرۆک وەزیرانی نیوزلاند ئاماژەشی بەوەدا، تا کاتێکی نادیار رێکارەکانی لە ئاستی سێدا دەهێڵرێنەوە بۆ ئەوەی دەستکەوتەکان بەهەدەر نەچن و تەندروستی هاوڵاتیان نەکەوێتە مەترسییەوە.
تەنها یەک حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ(کۆڤید-19) لە نیوزلاند دەستنیشانکراوە



لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا تەنها یەک حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ(کۆڤید-19) لە نیوزلاند دەستنیشانکراوە، بەوەش کۆی گشتی ژمارەی توشبوان گەیشتە هەزار و 122، 19 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.





خەندان-
Top