گوتەبێژی کۆشکی كرملین : دابەزینی نرخی نەوت كاریگەریی زۆری لەسەر کەرتی ئابووریی وڵاتەكەی هەبووە
حكوومەتی ڕووسیا پلانی هەیە بۆ پڕكردنەوەی كەمیی داهات کە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە هاتووەتە ئاراوە، پارەی یەدەگی وڵاتەكەی بەكار بهێنێت.
گوتەبێژی کۆشکی كرملین ئاشکرای کردووە دابەزینی نرخی نەوت كاریگەریی زۆری لەسەر کەرتی ئابووریی وڵاتەكەی هەبووە، بەڵام دەڵێت ئێمە ناكەوین.
دمیتری پێسكۆڤ گوتەبێژی کۆشکی كرملین لە بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیی (روسیا ١)، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كە رڕوسیا لە نزیكەوە چاودێریی نرخی نەوت دەكات.
ئەو دەڵێت: "ڕووسیا هانا بۆ پارەی یەدەگی وڵاتەكەی دەبات، بەڵام بەكارهێنانی ئەو پارەیەش دەبێت زۆر بە وریاییەوە بێت و بەرنامەی بۆ دابنرێت".
باس لەوەش دەكات، نرخی نەوت چەند بێتە خوارەوە، ڕووسیا بەهۆی ئەو یەدەگە زۆرەی هەیەتی ناكەوێت، چونکە دەتوانین بەكاری بهێنین.
باسنيوز
