ئیسرائیل ژمارەیەک بنکەی سوپای رژێمی سووریا بۆردومان دەکاتەوە

 ئیسرائیل ژمارەیەک بنکەی سوپای رژێمی سووریا بۆردومان دەکاتەوە


فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل جارێکی دیکە بنکە و بارەگا سەربازییەکانی رژێمی سووریا، بڵاو دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (سانا)ی فەرمیی رژێمی سووریا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کاتژمێر 4:55 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 27-4-2020، لە ئاسمانی باشووری لوبنانەوە بۆردومانی سووریایان کردووە.

ئاژانسە سوورییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە بۆردومانەکە تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە و هێزی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی چەند مووشەکێکی ئیسرائیلی لە ئاسمان تێک شکاندووە.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەردەوام بنکە و بارەگا سەربازییەکانی رژێمی سووریا بۆردومان دەکات.









باسنيوز
Top