ئۆپۆزسیۆنی توركیا پشتگیری لە وەزارەتی تەندروستی و حكوومەت دەكات

ئۆپۆزسیۆنی توركیا پشتگیری لە وەزارەتی تەندروستی و حكوومەت دەكات
كەمال كلیچدارئۆغڵو سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) بڕیاری دا تا بەڵای كۆرۆنا لە توركیا كۆتایی پێ دێت، رەخنە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان نەگرێت، لە تازەترین دیمانەشیدا پشتگیریی خۆی بۆ وەزارەتی تەندروستیی توركیا راگەیاند و دەستخۆشی لێ كردن.

كەمال كلیچدارئۆغڵو لەڕێگەی ئینستگرامەوە بە شێوەی راستەوخۆ وەڵامی رۆژنامەنووس تۆڵگە ئیشیقی دایەوە.

ئەو پێی وایە كۆرۆنا سەلماندی دەوڵەتی سۆسیال چەند گرنگە، ئەوانەشی وا بیر دەكەنەوە دەوڵەتە تاكڕەو و دیكتاتۆرەكان توانیان بەسەر كۆرۆنادا زاڵ بن وا نییە، لە داهاتوو دەردەكەوێت دەوڵەتی سۆسیال چەند پێویستییەكی مرۆڤایەتییە.

لە بەشێكی‌تری قسەكانیدا سوپاسی وەزارەتی تەندروستیی توركیای كرد كە بە شێوەیەكی سەركەوتوو رووبەڕووی كۆرۆنا بوونەتەوە.

كەمال كلیچدارئۆغڵو گوتیشی: "لە هەنگاوی یەكەمدا وەزارەت سەركەوتوو بووە لە رووبەڕووبوونەوی كۆرۆنا، بەڵام پێویستە لە هەنگاوی دووەمدا بێكارەكانیان لە بیر بێت و لە هەنگاوی سێیەمیشدا نەیەڵن هەژارەكان برسی بێت".










باسنيوز


Top