له ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا گه‌یشته 80 هه‌زار و 949 كه‌س
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26/4/2020، له ڕووسیا شه‌ش هه‌زار و 361 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 80 هه‌زار و 949 كه‌س.
له ڕووسیا 66 كه‌سى دیكه به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته 747 كه‌س، هه‌ر له هه‌مان وڵات تا ئێستا شه‌ش هه‌زار و 767 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
