ھەواڵی نوێی کیم بڵاودەكرێتەوە و کیم جۆن ئون لە ژیاندا ماوە

ھەواڵی نوێی کیم بڵاودەكرێتەوە و کیم جۆن ئون لە ژیاندا ماوە
رادیۆی فەرمی کۆریای باکوور رایدەگەیەنێت کە کیم جۆن ئون، سوپاسی کرێکار و فەرمانبەرانی وڵاتەکەی دەکات، ئەمەش ئاماژەیەکە کە کیم جۆن ئون لە ژیاندا ماوە، دوای ئەوەی هەواڵی تێکچوونی تەندروستی و کۆچی دوایی بڵاوکرایەوە.

ئاژانسی هەواڵی رینهابی کۆرۆیای باشوور بڵاویکردەوە کە رایۆی فەرمی کۆریای باکوور بەیانی ئەمڕۆ راگەیاندراوێکی کیم جۆن ئون، سەرکردەی باڵای وڵاتەکەی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا سوپاسی کرێکار و فەرمانبەرانی وڵاتەکەی کردووە بۆ دروستکردنی شاری سامزیۆن.

هاوکات ب گوێرەی چەند وێنەیەکی مانگە دەستکردەکانی ئەمەریکا شەمەندەفەرە تایبەتەکەی کیم جۆنگ ئون، رۆژانی 21 تا 23ی ئەم مانگە لە نزیک وێستگەی ونسون لە کۆریای باکوور وەستاوە، بێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکرێت کە ئایا کیم جۆنگ ئون لە نێو شەمەندەفەرەکە بووە یاخود نا.

ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە کیم جۆن ئون، سەرکردەی باڵای کۆریای باکوور دەرنەکەوتووە، لە چەند رۆژی رابردووشدا هەندێک لە میدیاکان هەواڵی تێکچوونی باری تەندروستی و کۆچی دواییان بڵاوکردەوە.








K24 -
Top