فڕۆکە جەنگییەکانی بەریتانیا دەست بە بۆردومانکردنی بنکەکانی داعش دەکەنەوە
فڕۆکە جەنگییەکانی بەریتانیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، دەست بە بۆردومانکردنی بنکەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، دەکەنەوە.
حکوومەتی بەریتانیا لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، سوپای وڵاتەکەی بە دوو فڕۆکەی جەنگیی جۆری تایفۆن، لە 10-4-2020 هێرشیان کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی داعش لە نزیک خورماتوو.
ئەو هێرشە یەکەم هێرشی ئاسمانیی سپای بەریتانیایە بۆ سەر داعش لە ساڵی 2020. لە مانگی 9ـی 2019ـەوە بەریتانیا هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر داعش، راگرتبوو.
باسنیوز
