حەسەن رۆحانی: بەهۆی کۆرۆناوە شارەکانی ئێران دابەش دەکەین
سەرکۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، شار و پارێزگاکانی وڵاتەکەی دابەس دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26-4-2020، حەسەن رۆحانی، سەرکۆماری ئێران لە کۆبوونەوەیەکی حکوومەتی وڵاتەکەی، رایگەیاندووە، گرتنەبەری هەنگاویهەڵە لە دەست پێکردنەوەی جموجۆڵە ئابوورییەکان، رەنگە ببێتە هۆی دووبارە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرفراوان.
حەسەن رۆحانی بەپێویست زانیوە ئێرانییەکان بەردەوام بن لە رێکارە خۆپارێزییەکان تاوەکو چارەسەرێک بۆ پەتای کۆرۆنا دەدۆزرێتەوە.
سەرکۆماری ئێران بە ئاماژەکردن بەوەی شار و پارێزگاکانی بە رەنگی سپی و سوور دابەش دەکەن، کە بڵاوبوونەوە و کەمبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ئێران دەردەخەن.
تا ئێستا 89 هەزار و 328 کەس لە ئێران تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، پێنج هەزار و 650 کەس گیانیان لەدەست داوە.
باسنیوز
