له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 960 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

 له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 960 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ به‌هۆى په‌تاكه‌وه،‌ زیاتر له‌ 54 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (یه‌كشه‌ممه‌ 26/4/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ 960 هه‌زار و 896 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كاتژمێر 9 و 10 خوله‌كی به‌یانیی دوێنێ شه‌ممه‌، ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا، 925 هه‌زار و 758 كه‌س بوو.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 54 هه‌زار و 263 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 118 هه‌زار و 162 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.






باسنيوز
Top