مردن به‌هۆی كۆرۆنا له جیهان سنووری 200 هه‌زار كه‌سی بڕ كرد
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، پێشبینی ده‌كرێت له رۆژانی داهاتوودا ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان بگاته 3 ملیۆن حاڵه‌ت.
دوایین ئاماری ڤایرۆسی كۆرۆنا "كۆڤید - 19" ئاماژه به‌وه ده‌دات، زیاتر له 52 هه‌زار و 400 كه‌س له ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ئه‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه و له پێشه‌وه‌ی هه‌موو وڵاتانی جیهانه، له‌كاتێكدا هه‌ر یه‌ك له ئیتاڵیا، ئیسپانا و فه‌ره‌نسا له پله‌ی دووه‌م، سێیه‌م و چواره‌مدان و ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له‌و سێ وڵاته له نێوان 22 هه‌زار بۆ 26 هه‌زار كه‌سه.
هه‌رچی به‌لجیكایه، به‌گوێره‌ی رێژه‌ی دانیشتوان زۆرترین ژماره‌ی مردنی تۆماركردووه و له هه‌ر 10 هه‌زار كه‌س 6 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا له ئیسپانیا له هه‌ر 10 هه‌زار كه‌س 4.9 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و له ئه‌مه‌ریكاش له هه‌ر 10 هه‌زار كه‌س 1.6 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌پێی دوایین ئامار، له 10 رۆژی رابردوودا تێكڕای مردنی رۆژانه به‌هۆی كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌ری جیهان به رێژه‌ی 3% بۆ 4% زیادی كردووه، وێڕای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه رێژه‌كه به گشتی رووی له دابه‌زین كردووه.
جێگای ئاماژه‌یه، یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به‌هۆی كۆرۆنا له سه‌ر ئاستی جیهان، له رۆژی 10 كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ له شاری وۆهان له كه‌رتی هوبیی وڵاتی چین تۆماركرا.
K24
