فەرەنسا و هۆڵەندا هاوکاریی دارایی پێشکەش بە هێڵە ئاسمانییەکانیان دەکەن
هاوکارییە داراییەکان نزیکەی 10 ملیار یۆرۆن کە حەوت ملیاری لەلایەن فەرەنساوە دابیندەکرێت و سێ ملیارەکەی دیکەی لەلایەن هۆڵەنداوە.
برونۆ لومێر، وەزیری ئابووریی فەرەنسا رایگەیاند، هێڵی ئاسمانیی ئێرفرانس بە بڕی حەوت ملیار دۆلار لەلایەن حکومەتی فەرەنساوە قەرزی پێدەدرێت. چوار ملیاری لەلایەن بانکەوە پێیدەدرێت کە لە 90٪ لەلایەن حکومەتەوە گەرەنتی کراوە و سێ ملیارەکەی دیکەش وەک قەرزی راستەوخۆی حکومەتی فەرەنسا پێیدەدرێت.
هاوکات ڤۆبکە هوکسترا، وەزیری دارایی هۆڵەندا رایگەیاند، پاکێجێکی دارایی بە بڕی نێوان دوو تاوەکو چوار ملیار یۆرۆ بۆ هاوکاریکردنی هێڵی ئاسمانیی کەی ئێل ئێمی هۆڵەندی ئامادەدەکەین.
هەردوو حکومەتی فەرەنسا و هۆڵەندا خاوەنی لە 14٪ی پشکەکانی هێڵی فڕۆکەوانیی ئێرفرانس-کەی ئێڵ ئێمی هاوبەشن.
رووداو
