له ئێران ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه گه‌یشته پێنج هه‌زار و 650 كه‌س
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26/4/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ هه‌ینییه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 76 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، پێنج هه‌زار و 650 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 134 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 89 هه‌زار و 328 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 68 هه‌زار و 193 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
