بەرپرسانی ئەمریکا زانیارییەکی نوێیان لەبارەی کۆرۆنا ئاشکراکرد
ڤایرۆسی کۆرۆنا بەدەرکەوتنی خۆر و بەرزبونەوەی پلەی گەرما و رادەی شێ لاوازدەبێت
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، وەک ئاماژەیەک بۆ لاوازبونی توانای گواستنەوەی کۆرۆنا لەم مانگەدا، ولیەم بریان بەڕێوەبەری بەوەکالەتی بەڕێوەبەرایەتی زانست و تەکنۆلۆجیا لەوەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ ی ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەکۆشکی سپی رایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنا بەدەرکەوتنی خۆر و بەرزبونەوەی پلەی گەرما و رادەی شێ لاوازدەبێت.
لەکاتی روبەروبونەوەی لەگەڵ خۆردا ڤایرۆسەکە بەخێرایی دەمرێت
بریان وتیشی، لەکاتی روبەروبونەوەی لەگەڵ خۆردا ڤایرۆسەکە بەخێرایی دەمرێت.
بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەکی دیکەش، ڤایرۆسی کۆرۆنا هەمان تایبەتمەندی نەخۆشییەکانی دیکەی کۆئەندامی هەناسەدانی وەک ئەنفلۆنزا هەیە و لەکەشو هەوای گەرمدا توانای گواستنەوەی لاوازدەبێت.
لەلایەکی دیکەوە، توێژەرانی تەندروستی پرسیاری ئەوەیان لادروستبوە کە بۆچی کۆرۆنا لەکەش و هەوای گەرمی وڵاتێکی وەک سەنگافورەدا هێشتا هەر کوشندەیە.
ترەمپیش لەوبارەیەوە قسەی کرد و رایگەیاند، هەرچەندە چەند توێژینەوەیەک ئەوەیان سەلماندوە کە ڤایرۆسەکە لەکەشو هەوای گەرمدا لاوازدەبێت، بەڵام پێویستە بەوریاییەکی زیاترەوە مامەڵە لەگەڵ ئەنجامەکان بکرێت.
خەندان
