ترەمپ: هەر بەلەمێکی ئێرانی کێشە بۆ کەشتییەکانمان ساز بکات بیکەنە ئامانج

ترەمپ: هەر بەلەمێکی ئێرانی کێشە بۆ کەشتییەکانمان ساز بکات بیکەنە ئامانج
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەباری گرژی و ئاڵۆزییەکانی کەنداو لە توێتێکدا ئاشکری کردووە، هەر بەلەمێکی سەربازیی ئێران گرفت بۆ کەشتییەکانمان ساز بکات، بیکەنە ئامانج.

دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ چوارشەممە لە تویتێکدا نووسیویە: "فه‌رمانم به‌ هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا كردووه‌ هه‌ر به‌له‌مێكی سه‌ربازی ئێران كێشه‌ بۆ كه‌شتییه‌كانی ئێمه‌ دروست بكات، بیكه‌نه‌ ئامانج و تێكیبشكێنن".

ماوەی یەک هەفتەیە بەلەمە سەربازییەکانی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاوەکانی کەنداو کێشەیان بۆ کەشتییەکانی ئەمریکا ساز کردووە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بەرپرسە سەربازییەکانی ئەمریکا هێزی زیاتر ڕەوانەی کەنداو بکەن.

سوپای ئەمریکا جووڵەی بەلەمە سەربازییەکانی ئێران بە هاندەرانە و تێکدەرانە وەسف کرد و ئاشکرایان کرد کە ئەمریکا سەرقاڵی تاوتوێی ڕێکاری وەڵامی ئەو کردەوانەی سوپای پاسداران دەکات.

لە بەرانبەریشدا فەرماندە سەربازییەکانی ئێران و بەتایبەت سوپای پاسداران هەڕەشە لە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە کەنداو دەکەن.











باسنيوز


Top