ئەمەریكا بۆ دۆزینەوەی خەلیفەی داعش پێنج ملیۆن دۆلار دەدات

ئەمەریكا بۆ دۆزینەوەی خەلیفەی داعش پێنج ملیۆن دۆلار دەدات
ئەمەریکا خەڵاتێکی پێنج ملیۆن دۆلاری دەداتە هەرکەسێک زانیاری لەسەر شوێنی خەلیفەی داعش بدات.

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هاتنی بۆ عێراق، بەشی خەڵات لە پێناو دادوەری، لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا. خەڵاتێکی پێنج ملیۆن دۆلاری دەداتە هەرکەسێک، کە زانیاری لەسەر شوێنی ئەبو ئیبراهیم قەڕشی خەلیفەی داعش ئاشكرا بكات.

دوێنێ هەواڵی هاتنی خەلیفەکەی داعش بۆ عێراق بڵاوکرایەوە، کە بە ده‌رفه‌ت وەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووەتە ناو خاکی ئەو وڵاتەوە، ماوەیەکیشە کردەوەکانی داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراق زیادییان کردووە.





K24 -
Top