ئەردۆغان: ئامانجمان ئه‌وه‌یه دوای جه‌ژن ژیان له وڵاته‌كه‌مان ئاسایی بكه‌ینه‌وه
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند "ئه‌م په‌تایه له‌ڕووی ده‌ره‌نجامه ئابوورییهكانیهوه، بووه‌ته گه‌وره‌ترین قه‌یرانی دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی، لەدوای ئەم پەتایەش، هێندەی بەرەنگاربوونەوەی گرنگە کە لە ئامادەباشیدابین بۆ ئەو دۆخە نوێیانەی لە ناوچەکەمان و وڵاتەکەمان دێنە ئاراوە".
سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژە بەوە دەکات "توركیا بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه له پرۆسه‌ی سه‌رله‌نوێ پێكهاتنه‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا، بچێته چه‌قه‌وه".
ئەردۆغان باسی لە ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیان لە وڵاتەکەی کرد و گوتی "له مانگی ره‌مه‌زاندا، به ده‌سته‌به‌ركردنی پابه‌ندبوون له به‌رزترین ئاستدا، ئامانجمان ئه‌وه‌یه كه دوای جه‌ژن پشتیوان بە خودا ژیان له وڵاته‌كه‌مان ئاسایی بكه‌ینه‌وه".
بە گوتەی سەرۆککۆماری تورکیا، له‌و خاڵه‌ی تیایدان، ئه‌وه ده‌بینن كه دەستیان بە ئاساییکردنەوەی پەتاکە کردووە و دەشڵێ "ئه‌م په‌تایه كه له بنه‌ڕه‌تدا گرفتێكی ته‌ندروستییه، له‌ڕووی ده‌رئه‌نجامه ئابوورییهكانییهوه، بووه‌ته گه‌وره‌ترین قه‌یرانی دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی".
ئەردۆغان ئەوە ناشارێتەوە کە هاوشێوه‌ی هه‌موو جیهان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ختدان دژ بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.
تاوەکو ئێستا لە تورکیا نزیکەی 91 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 140 کەس گیانیان لەدەستداوە و 13 هەزار و 430 کەسیش چاکبوونەتەوە، ئێستاش 75 هەزار و 410 کەس هەڵگری ڤایرۆسەکەن.
رووداو
