دەوڵەمەندەكانی ئەمریكا ڕوو لە پەناگەكانی ژێر زەویی نیوزلاند دەكەن

دەوڵەمەندەكانی ئەمریكا ڕوو لە پەناگەكانی ژێر زەویی نیوزلاند دەكەن
ئەمڕۆ سێشەممە تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز) ئاشكرای كرد خێزانە دەوڵەمەندەكانی ئەمریكا بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە، وڵاتەكەیان بەجێهێشتووە و ڕوویان لە پەناگەكانی ژێر زەوی لە نیوزلاند كردووە.

بە پێی هەواڵەكە، دەوڵەمەندەكانی ئەمریكا لە ڤێلای تایبەتی لە شێوەی پەناگەی پێنج ئەستێرەدا لە نیوزلاند لە پشوودان و چاوەڕێی هێوربوونەوەی شەپۆڵی پەتاكەن لە ئەمریكا.

لە هەفتەكانی رابردوودا ملیاردێرەكانی دۆڵی سلیكۆنی ئەمریكا لە ڕێگەی گەشتی ئاسمانیی تایبەتەوە ڕوویان لە نیوزلاند كردووە، ئەمەش بەر لەوەی نیوزلاند ئاسمانی خۆی بە ڕووی دەرەوەدا لە 16ی ئادار دابخات.

لەمبارەیەوە كۆمپانیای "رایزینگ ئێس" كە تایبەتە بە بنیاتنانی پەناگەی رۆژانی تەنگانە و لە شەقامی ئەمریكی بە پەناگەی "رۆژی قیامەت" ناسراون، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە زۆربەی كڕیارەكانیان لەم رۆژانەدا پەیوەندییان پێوە كردوون بۆ ئەوەی چۆنیەتی كردنەوە دەرگا نهێنییەكانی پەناگەكانیان پێبڵێن، بۆ ئەوەی ڕوویان تێبكەن.

كۆمپانیاكە دەڵێ زۆربەی ئەو پەناگە تایبەتیانەی بنیاتیان ناوە، لە نیوزلاندان و لە قووڵایی 11 پێ لەژێر زەویدان، ئێستا بۆ یەكەم جارە خاوەنەكانیان بەكاریان دێنن.












باسنيوز



Top