دوو پزیشكى چینی به‌هۆى تووشبوون به كۆرۆناوه ڕه‌نگی پێستیان له سپییه‌وه بۆ ڕه‌ش ده‌گۆڕێت
ماڵپه‌ڕه جیهانییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئی فان و هوو ویفینگ، دوو پزیشكى چینین و ته‌مه‌نیان 42 ساڵه، كه له مانگى یه‌كى ئه‌مساڵدا له نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت به كۆرۆنا له شارى وهان چاره‌سه‌رى پزیشكی‌یان به تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا ده‌دا و هه‌ر له‌وێ خۆیشیان تووشى په‌تاكه بوون.
دواى تێپه‌ڕبوونى كات، هه‌ردوو پزیشكه‌كه پێستیان له ڕه‌نگى سپییه‌وه بۆ ڕه‌ش گۆڕدراوه، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، ڤایرۆسى كۆرۆنا له جگه‌رى هه‌ردوو پزیشكه‌كه‌ى داوه، به‌م هۆیه‌وه‌ش هۆڕمۆناتى له‌شیان تێك چووه و ڕه‌نگى پێستیشیان گۆڕاوه.
به‌شێك له سه‌رچاوه پزیشكییه چینییه‌كانیش هۆكارى گۆڕ‌انى ڕه‌نگى پێستى ئه‌و دوو پزیشكه چینییه‌یان بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، كاتێك تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوونه، له سه‌ره‌تاى چاره‌سه‌ركردنیان جۆره ده‌رمانێكیان پێ دراوه و ئاوایان به‌سه‌ر هاتووه، به‌ڵام ناوى ده‌رمانه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.
پزیشكانى چین ئاماژه‌یان به‌وه داوه، ئێستا ڕه‌وشى ته‌ندروستیی ئی فان و هوو ویفینگ به‌ره‌و باشى ده‌چێت، كاتێك جگه‌ریان ئاسایی ده‌بێته‌وه و ڤایرۆسى له‌سه‌ر نامێنێت، ڕه‌نگى پێستیشیان ئاسایی ده‌بێته‌وه.
باسنيوز
