کۆریای باشوور روونکردنەوە لەبارەی تەندروستیی کیم جۆنگ ئون دەدات

کۆریای باشوور روونکردنەوە لەبارەی تەندروستیی کیم جۆنگ ئون دەدات
دوو سەرچاوە لە حکوومەتی کۆریای باشوور روونکردنەوە لەبارەی رەوشی تەندروستیی سەرۆکی کۆریای باکوور دەدەن.

ئاژانسی (سپۆتنیک)ی رووسی لە زاری دوو سەرچاوەی حکوومەتی کۆریای باشوور بڵاوی کردووەتەوە، کە تا ئێستا هیچ ئاماژەیەکی نائاسایی لە کۆریای باکوورەوە دەرنەکەوتووە.

هەروەک ئەو دوو سەرچاوەیە رایانگەیاندووە، ئەو هەواڵانەی باس لە تێکچوونی رەوشی نەتندروستیی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی ئەو وڵاتە دەکەن، راست نین.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 21-4-2020، رۆژنامەی (دەیلی ئین کی) لە کۆریای باشوور، کە رۆژنامەنووسانی جیابووەوە لە کۆریای باکوور دەری دەکەن، بڵاوی کردبووەوە، کیم جۆنگ ئون لە خانووێکی ناوچەی چیای کۆمگانگ لە هیانگسان لە کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی وڵات لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە.

رۆژنامەکە ئاشکرای کردبوو، کە رۆژی 12-4-2020 نەشتەرگەرییەک بۆ دڵی کیم جۆنگ ئون کراوە و ئێستا رەوشی تەندروستی بەرەو باشبوون دەچێت.











باسنيوز



Top