له ئێران 88 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21/4/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ دووشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 88 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، پێنج هه‌زار و 297 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 297 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 84 هه‌زار و 802 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 60 هه‌زار و 965 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
