ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری کاری هاوبەش لە دژی پەتای کۆرۆنا دەدەن

ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری کاری هاوبەش لە دژی پەتای کۆرۆنا دەدەن
هەموو ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری کاری هاوبەش لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا دەدەن.

کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە هەر 193 ئەندامەکەیەوە، رەزامەندیی لەسەر پێشنیازێکی نێردەی مەکسیک لە نەتەوە یەکگرتووەکان، داوە.

پێشنیازەکەی مەکسیک بریتییە لە هەماهەنگیی هەموو وڵاتان لە رووی زانستییەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پەتای کۆرۆنا و دابەشکردنی ئەو چارەسەر بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر ناوچەکانی جیهان.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 495 هەزار و 296 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 171 هەزار و 64 کەس گیانیان لەدەست داوە.











باسنيوز



Top