له‌ ئیسپانیا 430 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا

له‌ ئیسپانیا 430 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا
ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئیسپانیا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر زیاتر له‌ 21 هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21/4/2020، سێ هه‌زار و 968 كه‌سى دیكه‌ تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له‌ ئیسپانیا گه‌یشته‌ 204 هه‌زار و 178 كه‌س.

هه‌ر له‌ ئیسپانیا 430 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون و كۆى گشتیی مردوانیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گه‌یشته‌ 21 هه‌زار و 282 كه‌س.

هه‌ر به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، تا ئێستا له‌ ئیسپانیا 82 هه‌زار و 514 كه‌س له‌ كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.











باسنيوز



Top