تورکیا.. پارتە تازەكەی عەلی باباجان بە ئومێدەوە دەچێتە ناو هەڵبژاردن

تورکیا.. پارتە تازەكەی عەلی باباجان بە ئومێدەوە دەچێتە ناو هەڵبژاردن
لە ماوەی ٦ مانگی رابردوودا دوو پارتی تازە لە توركیا دامەزراون، ئاشكراشە هەردوو پارت لە هەناوی ئاكەپەوە سەریان هەڵداوە، یەكەمیان پارتی (ئایندە) بە سەرۆكایەتیی ئەحمەد داودئۆغڵو و دووەمیش پارتی (دەوا) بە سەرۆكایەتیی عەلی باباجان، هەردوو سەرۆكیش پێشتر بەرپرسیارییەتی گەورەیان لەناو ئاكەپەدا هەبووە. پارتی دەوا بە ئومێدەوە دەچێتە ناو هەڵبژاردن.

عەلی باباجان داوای لە كۆمپانیایەكی راپرسی كردووە لە توركیا، راپرسی لە شارەكانی توركیا ئەنجام بدات و بزانێت ئەو دوو پارتە تازەیەی دروست بوون، لایەنگر و دەنگەكانیان چەندە.

ماڵپەڕی (تەرەفسز)ی توركی ئاشكرای كردووە، لە راپرسییەكەدا دەركەوتووە، كە پارتە تازەكان دەنگەكانیان لە نێوان ١٧ بۆ ١٨٪ دەبێت. واتە پارتی دەوا و ئایندە دەتوانن بەو رێژە دەنگە بچنە ناو پێشبڕكێی هەڵبژاردنەوە.

ئەو رێژەیە بەتەواوی هاوكێشەی سیاسی لە توركیا دەگۆڕێت و ئیدی ئاكەپە و مەهەپە ناتوانن لەناو پەرلەمانی توركیا ببنە زۆرینە.

هەر بە گوێرەی راپرسییەكە، ٣٦٪ی هاووڵاتیان لە پارتە سیاسییەكان رازی نین، چونكە نەیانتوانیوە بارودۆخی ئابووریی توركیا باش بكەن.













باسنيوز




Top