ڕووسیا ئەكتیڤكردنی S400 لە توركیا بۆ كاتێكی نادیار دوا دەخات
بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی (رۆیتەرز)، حكوومەتی رووسیا بڕیاری داوە بۆ كاتێكی نادیار ئەكتیڤكردنی مووشەكی بەركری S400 لە توركیا دوا بخات.
لە هەواڵەكەدا هاتووە، كە بەهۆی بڵابوونەوەی پەتای كۆرۆنا و خراپیی رەوشی جیهان، رووسیا ناتوانێت ئیستا ئەو مووشەكە ئەكتیڤ بكات، بۆیە بۆ كاتێكیتر دوای دەخەن.
حكوومەتی توركیا تاكوو ئێستا بە فەرمی لەو ڕووەوە هیچ لێدوانێكی نەداوە، بەڵام وەكوو ئەوەی چەند میدیایەكی توركیا باسی دەكەن، توركیا كێشەی نییە S400 ئەكتیڤ نەكرێت، چونكە ئێستا ئەویش بەهۆی كۆرۆناوە ئامادە نییە خۆی بە سیستەمەكەوە کارا و ئەکتیڤ بكات.
باسنيوز
