له ڕووسیا زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌سی دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21/4/2020، له ڕووسیا پێنج هه‌زار و 642 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 52 هه‌زار و 763 كه‌س.
هه‌ر له ڕووسیا 51 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه له هه‌مان وڵات گه‌یشته 456 كه‌س.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، تا ئێستا له ڕووسیا سێ هه‌زار و 873 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
