له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 800 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

 له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 800 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ زیاتر له‌ 42 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (سێشه‌ممه‌ 21/4/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ 800 هه‌زار و 911 كه‌س.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 42 هه‌زار و 970 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 72 هه‌زار و 858 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.










باسنیوز
Top