نەوتی خاوی ئه‌مه‌ریكا به رێژه‌ی له %120 به‌های له‌ده‌ستدا و گه‌یشته ژێر سفر
بە گوێرەی سەکۆی پێگەی بلوومبێرگ نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساس لە میانی مامەڵەکانی ئەمڕۆ کاتژمێر 9:08 بەکاتی هەولێر بە رێژەی 98.03٪ و 17.91 دۆلار بۆ ئاستی 0.36 دۆلار دابەزی، کە ئەوەش کەمترین ئاستییەتی لەسەرەتای دەستپێکردنی مامەڵەکان لە بازاڕە داراییەکانی نیویۆرکەوە. دوای 10 خولهك له‌و نرخه‌ی، جارێكی دیكه به‌های له‌ده‌ستدا و بۆ كه‌متر له 20 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. به گوێره‌ی نوێترین هه‌واڵی بۆرسه‌ی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا، تێكڕای به‌های نه‌وتی تێكساس، به رێژه‌ی له‌سه‌دا سه‌د به‌های له‌ده‌ستدا و بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی نه‌وتدا به‌های گه‌یشته سفر دۆلار.
له نوێترین پێشهاتیشدا، به‌های نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی به رێژه‌ی له سه‌دا 120 دابه‌زی و نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له گرێبه‌سته دواخراوه‌كاندا گه‌یشته 3.7 دۆلار له ژێر سفر.
هەروەها لە سەکۆی پێگەی بلوومبێرگ كاتژمێر 9:08 خوله‌كی ئه‌مشه‌و به كاتی هه‌ولێر، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 5.41٪ و 1.52 دۆلار بۆ ئاستی 26.56 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی.
هۆکاری ئەم دابەزینە دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی بەرچاوی خواست دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە بەهۆیەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان وەستاوە و قەدەغەی هاتووچۆ لە زۆربەی وڵاتان راگەیەندراوە، هەروەها بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەوە کارکردن لە زۆربەی کارگە گەورەکانی جیهان پەکی کەوتووە.
K24
