ئەمریکا بە 35 بارهەڵگر چەک و رێگری چیمەنتۆیی دەنێرێتە قامیشلۆ

ئەمریکا بە 35 بارهەڵگر چەک و رێگری چیمەنتۆیی دەنێرێتە قامیشلۆ
سوپای ئەمریکا بە 35 بارهەڵگر، چەک و رێگری چیمەنتۆیی دەنێرێتە شاری قامیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان.

بەپێی هەواڵێی ئاژانسی سانا، ئەو 35 بارهەڵگرە لە دەروازەی وەلید لە سنووری پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراقەوە براونەتە ناو خاکی سووریا و لەوێشەوە گوازراونەتەوە قامیشلۆ.

لە بەشێکی دیکەی هەواڵەکەی سانادا، ئاماژە بەوە کراوە، بارهەڵگرەکان، کە چەک و پێداویستیی سەربازیی، ئۆتۆمبێلی سەربازی و پارچە کۆنکرێتی گەورە، کە بۆ داخستنی رێگاکان و پاراستنی سەربازگەکان بەکاردێن، لە دەروازەی رەبیعە لە پارێزگای نەینەواوە بەرەو رۆژئاوای کوردستان، براون.










باسنيوز




Top