تەندروستیی جیهانی: ڤایرۆسەکە کۆنتڕۆڵکردن دەکرێ، بەڵام جەنگێکی دوورودرێژیشە

تەندروستیی جیهانی: ڤایرۆسەکە کۆنتڕۆڵکردن دەکرێ، بەڵام جەنگێکی دوورودرێژیشە
ڤایرۆسی کۆرۆنا. کە 193 وڵات و ناوچەی لە سەرانسەری جیهان گرتووەتەوە، هەر بەردەوامە. بەگوێرەی دوایین سەرژمێرییەکان، کە لە سەرچاوە فەرمییەکان لە سەرانسەری جیهان وەرگیراون، رۆژی شەمە، 2.250.000 تووشبوو تۆمار کراون، نیوەیان لە ئەوروپان.

ئەم پەتایە، کە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە خراپترین تەنگژەی تەندروستیی ناوی بردووە، کە دووچاری جیهان هاتووە، گیانی 154.188 کەسی ستاندووە. ئەوروپاش بەشی هەرە زۆری ئەو قوربانییانەی بەرکەوتووە، ئەم کیشوەرە 1.115.55 تووشبوو و 97.985 مردووی تۆمار کردووە، لەدوای ئەمیش، ویلایەتە یەکگرتووەکان 706.779 تووشبوو، لەناویشیاندا 37.079 مردووی تۆمار کردووە.

لەگەڵ ئەوەی. کە ژمارەی راستەقینە لە جیهاندا زیاترە لەو ژمارەیە، بەهۆی ئەوەی زۆر لە وڵاتان پشکنین بۆ ئەو کەسانە ناکەن، کە نیشانەی ترسناکیان نەبێ، بەڵام رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، پەنجەرەیوکی ئومێبەخشیشی کردووەتەوە، کە رەنگە بتوانن کۆنتڕۆڵی ڤایرۆسەکە بکەن.

یەکێ لە زانا بەرزەکانی ئەو رێکخراوەیە جەختی کردووەتەوە، کە پێویستە زۆر لە وڵاتان، بەتایبەت لە ئەفەریقیا نائومێد نەبن لە کۆنتڕڵکردنی ڤایرۆسە نوێیەکە. (ماریا کیرخۆف) کە بەرپرسی بەرنامەی تەکنیکیی فریاگوزارییە لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێ، زۆر لە وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا لە کۆنتڕڵکردنی نەخۆشییەکە سەرکەوتوو بوونە. هەروەها دەڵێت: ”ئەم ڤایرۆسە کۆنتڕۆڵ دەکرێ، بەڵام جەنگێکی سەختیشە“.

جەختیشی کردەوە، کە ”هێشتا زۆر شت هەیە دەکرێ بیکەین، لەوانە تاقیکردنەوەی زیاتر و سەنتەری چارەسەریی و پیادەکردنی دوورگرتنی لەش و دابینکردنی وێستگە و شوێنی تایبەت بە دەستشوشتن لەو شوێنانەی. کە ئاویان لەبەر ناڕوا، بۆ یارمەتیدانی کرداری راگرتنی بڵاوبوونەوەی کۆڤید- 19“.

ئەمە لەکاتێکدایە. کە حکوومەتەکان لە سەرانسەری جیهان پەلە ئەکەن لە بڕیار یان بژارەی گونجاو سەبارەت بە کات و چۆنیەتیی هەڵگرتنی رێوشوێنەکانی لەناوبردنی ئەو پەتا ئازاربەخشەی ئابووری، بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی بێکاری و دواکەوتنی ئیستیحقاقی کرێیەکان.

لەهەمان کاتدا پسپۆرانی تەندروستیی گشتی هۆشدارییان داوە لەوەی، کە دەبێ کەمکردنەوەی قەدەغەکردن و داخستنی شوێنەکان بە ئەزموون و تاقیکردنەوە بێ، لەگەڵ چاودێریی فراوانتر بۆ ئەو کەسانەی تووشبوونە، بۆ رێگریکردن لە سەرلەنوێ گەڕانەوەی ڤایرۆسەکە، هەندێ وڵاتی ئەوروپی لەگەڵ ئەو تێچوو و زیانە ئابوورییەی پێیان کەوتووە، هەوڵی کەمکردنەوەی کۆتوبەند و رێوشوێنەکان دەدەن.













باسنيوز



Top