خامنەیی فەتوایەک لەبارەی بەڕۆژووبوون لە رەمەزانی ئەمساڵ دەردەکات

 خامنەیی فەتوایەک لەبارەی بەڕۆژووبوون لە رەمەزانی ئەمساڵ دەردەکات


رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران فەتوایەک لەبارەی بەڕۆژووبوون لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ، کە هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، دەردەکات.

بەپێی هەواڵی میدیا ئیرانییەکان، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران رایگەیاندووە، رۆژووگرتن ئەرک و بنەمایەکی شەریعەتی ئیسلامە.

ئایەتوڵڵا عەلی خامنەییی هەروەها رایگەیاندووە، نابێ مسوڵمان رۆژووی مانگی رەمەزان بشکێنێت، تەنیا ئەگەر ”بە عەقڵ“ گومانی کرد تووشی نەخۆشی دەبێت یان ئەگەر نەخۆش بێ باری تەندروستییەکەی خراپتر دەبێت، دەتوانێ رۆژووەکەی بشکێنێت.

تا ئێستا 80 هەزار و 868 کەس لە ئێران تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، پێنج هەزار و 31 کەس گیانیان لەدەست داوە.




باسنيوز
Top