سەرۆکی رووسیا سوپا بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بەکار دەهینێت
کۆشکی کرملین (کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا) بڵاوی کردووەتەوە، کە ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی وڵات داوای لە حکوومەتی وڵاتەکەی کردووە راپۆرتێک لەبارەی پێشبینییەکان بۆ تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا، ئامادە بکات.
کرملین هەروەها بڵاوی کردووەتەوە، کە ڤلادیمێر پوتین فەرمانی بە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی کردووە تا 22-4-2020، پێشنیازەکانی سەبارەت بە جوڵە پێکردنی سوپا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بخاتە روو.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا و دواتر رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەو نەخۆشییەی بە پەتایەکی جیهانی ناوبرد.
تا ئێستا 36 هەزار و 793 کەس لە رووسیا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 313 کەس گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
