تورکیا.. نزیکەی هەزار و 770 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە
ماوەی ٣٩ رۆژە كۆرۆنا لە توركیا سەری هەڵداوە، لەو ماوەیەشدا هەزار 769 كەسی كوشتووە، هەروەها ژمارەی توشبووش بۆ ٧٨ هەزار و ٥٤٦ بەرز بووەتەوە.
فەخرەدین كۆجا وەزیری تەندروستیی توركیا لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاماژەی بەوە داوە لە ماوەی١٠ رۆژیتردا دەتوانین بگەینە ئاستێكی باش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا و ژمارەی تووشبوو و مردووش بەرەو كەمی دەچێت لەو ماوەیەدا.
باسی لەوەش كردووە كە هەندێك كەس لە توركیا ڤایرۆسەكەیان بە جیدی وەرنەگرتووە و گاڵتەیان پێ دێت، هەر ئەوانەن كارەسات لە توركیا دروست دەكەن، بۆیە لە ماڵەوە بن و ڤایرۆسەكە بە جیدی وەربگرن.
باسنيوز
