له‌ ئیسپانیا 565 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا

له‌ ئیسپانیا 565 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا
ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئیسپانیا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر زیاتر له‌ 20 هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18/4/2020، له‌ ئیسپانیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا گه‌یشته‌ 191 هه‌زار و 726 كه‌س.

هه‌ر له‌ ئیسپانیا 565 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆى گشتیی مردوانیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گه‌یشته‌ 20 هه‌زار و 19 كه‌س.












باسنيوز



Top