ئێران.. خوێندن بە ئۆنلاین کێشەی بۆ قوتابیان و بنەماڵەکان ساز کردووە

ئێران.. خوێندن بە ئۆنلاین کێشەی بۆ قوتابیان و بنەماڵەکان ساز کردووە
وەزارەتی پەروەردەی ئێران کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە خوێندن بە شێوەی ئۆنلاینی دەست پێ کردووە کە بەهۆی گرفتی ناسنامە و نەبوونی ئەنتەرنێت کێشەیەکی زۆری بۆ خەڵک دروست کردووە.

بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی ئێران، پرۆژەی خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین کێشەیەکی زۆری بۆ بنەماڵەی قوتابیان سز کردووە، چونکە بەشێکی زۆر لە قوتابییەکان لەبەر هەژاری و دەسکورتی ئینتەرنێتیان نییە.

حکوومەتی ئێران بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پرۆژەیە ئینتەرنێتی ٥ گیگابایتی بە بڕی ٣٠ هەزار تمەن بە بنەماڵەکان داوە، بەڵام 49 هەزار قوتابی لە ئێران بەهۆی ئەوەی کە ناسنامەیان نییە ئێستا ناتوانن بە شێوەی ئۆنلاین وانەکانیان بخوێنن.

بەکارهێنانی ئەپی "شاد" کە بۆ پرۆژەی خوێندنی ئۆنلاین لە ئێران دانراوە، پێویستی بەوەیە کە ناسنامەی ئێرانیت هەبێ، بەڵام بەشێکی زۆر لە قوتابییان لە ئێراندا ناسنامەیان نییە.

بەپێی ئامارەکانی خودی حکوومەتی ئێران، ١١ ملیۆن و ١٣٨ هەزار قوتابی لە ئێراندا لە ئینتەرنێت "بێبەشن" یا لە ناوچە هەژارنشینەکاندان.

لەو ڕێژەیە لە قوتابییان ٦٦١ هەزار قوتابی بە ڕادەیەک هەژارن کە تەنانەت لە بواری خۆراکەوە کێشەیان هەیە.

جیا لەوەی کە بەشێکی زۆر لە قوتابیان ئینتێرنێتیان نییە، ٢٠ ملیۆن خەڵکی ئێران بەهۆی نەبوونی پارە بۆ دابینکردنی ئینتەرنێت، ناتوانن کەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەربگرن.











باسنيوز

Top