ترەمپ: بەهۆی کۆرۆناوە لە کۆشکی سپی نایەمە دەرەوە

 ترەمپ: بەهۆی کۆرۆناوە لە کۆشکی سپی نایەمە دەرەوە


سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، لە کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا)، نایەتە دەرەوە.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، شانەی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی ئامۆژگاری کردووە، کە لە کۆشکی سپی نەیەتە دەرەوە.

دۆناڵد ترەمپ پابەندبوونی خۆی بەو ئامۆژگارییەی شانەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا راگەیاندووە و گوتویەتی، ”زۆر دڵخۆش دەبم کاتێ بتوانم لە کۆشکی سپی بێمە دەرەوە“.

تا ئێستا 710 هەزار و 272 کەس لە ئەمریکا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 37 هەزار و 175 کەس گیانیان لەدەست داوە.

دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، لەو باوەڕە دایە 60 تا 65 هەزار هاووڵاتیی وڵاتەکەی بە کۆرۆنا گیان لەدەست بدەن.









باسنيوز
Top