له ئێران 92 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16/4/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 92 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، چوار هه‌زار و 869 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 606 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 77 هه‌زار و 995 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 52 هه‌زار و 229 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
