سندوقی نەختی نێودەوڵەتی وەرگرتنەوەی قەرزەکانی لەسەر 25 وڵات دوادەخات
سندوقی نەختی نێودەوڵەتی وەرگرتنەوەی قیستی قەرزەکانی لەسەر 25 وڵات، دوادەخات.
ئەنجوومەنی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی بەهۆی پەتای کۆرۆنا و هاوکاریکردنیئەو وڵاتانە لە بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە، رەزامەندی لەسەر وەرگرتنەوەی قەرزەکانی داوە.
دواخستنەکە بۆ ماوەی شەش مانگە و چاوەڕێ دەکرێ لە ماوەی داهاتوودا، ئەو بڕیارە چور وڵاتی دیکەش بگرێتەوە.
ناوی وڵاتەکان؛
یەمەن، دوورگەکانی قەمەر (کۆمۆرۆس)، ئەفغانستان، بەنین، بۆرکینا فاسۆ، هایتی، تاجیکستان، چاد، کۆنگۆ، کۆنگۆی دیموکراتی، گامبیا، گینیا، گییا بیساو، لایبریا، مەدەغشقەر، مەلاوی، مالی، مۆزەمبیق، نەیجەر، نیپاڵ، رواندا، سۆتۆمی، پرینسیپی، سیرالیۆن و تۆگۆ.
یاسنیوز
