بریتانیا قەدەغەی هاتوچۆ درێژدەكاتەوە و تەندروستی جیهانیش هۆشداری دەدات
بەپێی هەواڵێكی ئیندیپێندنتی بریتانی، ئەمرۆ پێنجشەممە دۆمینیك راب وەزیری دەرەوەی بریتانیا درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ بۆماوەی سێ هەفتەی دیكە رادەگەیەنێت، ئەوەش دوای كۆبونەوەی كۆمیتەی حاڵەتە لەناكاوەكانی كوبرا، پارتی كرێكارانیش پشتیوانی درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆی كردوە، بەڵام بەپێویستی زانیوە ستراتیژی دەرچون لەقەیرانی كۆرۆنا و هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆش رابگەیەنرێت.
لای خۆشییەوە، رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، هێشتا زۆر زوە بۆ راگەیاندنی هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ.
رێكخراوەكە پێشبینی سەرهەڵدانی شەپۆلێكی دیكەی كۆرۆنا دەكات و هۆشداریشی داوە ئەو وڵاتانەی بەتەواوەتی دەستبەرداری رێكارە تەندروستییەكان دەبن خۆیان دەخەنە بەردەم مەترسییەكی گەورە.
خەندان
