لە تورکیا 115 كه‌سی دیكه به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
فه‌خره‌دین كۆجا، وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ر رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاژێری رابردوودا 34 هه‌زار و 90 كه‌س پشكنینیان بۆ كراوه، چوار هه‌زار و 281 كه‌س ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان پۆزه‌تیڤ بووه و 875 كه‌سی دیكه‌ش چاكبوونه‌ته‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا ئاماژەی بەوەش کردووە، كۆی گشتیی ژماره‌ی مردووان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته هەزار و 518 كه‌س، هه‌روه‌ها كۆی گشتیی ژماره‌ی تووشبووانیش بۆ 69 هه‌زار و 392 كه‌س بەرزبووەتەوە.
لە تورکیا تاوەکو ئێستا پشكنین بۆ 477 هه‌زار و 716 كه‌س كراوه، هەزار و 52 کەس لەڕێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسە دەدەن، هەزار و 820 كه‌س له‌ژێر چاودێریی چڕدان و پێنج هەزار و 674 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.
رووداو
