471 فەرمانبەری شارەوانیی ئیستەنبوڵ تووشی كۆرۆنا بوون

471 فەرمانبەری شارەوانیی ئیستەنبوڵ تووشی كۆرۆنا بوون
شارەوانیی ئیستەنبوڵ زۆرترین تووشبووی كۆرۆنای لێ تۆمار كراوە، هەروەها فەرمانبەرێكیشی گیانی لە دەستداوە.

موراد ئۆنگوون، گوتەبێژی شارەوانیی ئیستەنبوڵ، لە پێگەی خۆی لە رۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، لەناو شارەوانیی ئیستانبۆڵ، 471 فەرمانبەر تووشی پەتای كۆرۆنا بوونە.

موراد ئۆنگوون هەروەها رایگەیاندووە، فەرمانبەرێکی شارەوانیی ئیستەنبوڵ بەناوی قادر كایە، کە تەمەن 35 ساڵ بوو، بە پەتای كۆرۆنا گیانی لە دەستداوە.

تا ئێستا 65 هەزار و 111 کەس لە تورکیا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، هەزار و 43 کەس گیانیان لەدەست داوە.










باسنيوز


Top