رۆژنامەیەكی توركیا: یەكێك لە بابەتە سەرەكییەكانی ئەردۆغان دەركردنی سۆیلووە
ئیحسان چارەلان، نووسەری دیاری رۆژنامەی (ئێڤرانسال)، لە بابەتێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات سۆیلو زانی كە لە توركیادا تاكە كەس ئەردۆغانە و پیاوی دووەم بوونی نییە، بۆیە ئەویش ئومێدی بڕاو بۆ ماوەی دوو سەعات و نیو دەستی لەكار كێشایەوە.
ئەو نووسەرە باس لەوە دەكات، ئەردۆغان دەزانێت سۆیلو نیازی چی هەبووە بەو دەست لەكار كێشانەوەیە، بۆیە لەسەر مێزی ئەردۆغان دەركردنی سۆیلو بوونی هەیە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی ئەو نووسەرە، تۆپەكە بەڕووی سۆیلودا دەتەقێتەوە، بەڵام نازانرێت كەی دەتەقێتەوە و لە پۆستەکەی لای دەبات.
باسنيوز
