له‌ ئیسپانیا 523 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا

له‌ ئیسپانیا 523 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا
ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئیسپانیا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر زیاتر له‌ 18 هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15/4/2020، له‌ ئیسپانیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا گه‌یشته‌ 177 هه‌زار و 633 كه‌س.

هه‌ر له‌ ئیسپانیا 523 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، كۆى گشتیی مردوانیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌، گه‌یشته‌ 18 هه‌زار و 579 كه‌س.

هه‌ر به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، تا ئێستا له‌ ئیسپانیا 70 هه‌زار و 853 كه‌س له‌ په‌تاى كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.











باسنيوز




Top