مستەفا کازمی ئەرکی لەپێشینەی حکوومەتەکەی ئاشکرا دەکات

 مستەفا کازمی ئەرکی لەپێشینەی حکوومەتەکەی ئاشکرا دەکات


سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق ئەرکی لەپێشینەی حکوومەتەکەی ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15-4-2020، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک نووسەر و میدیاکار، رایگەیاندووە، کاری لەپێشینەی ئەو دوورخستنەوەی عێراقە لە ناکۆکییە هەرێمایەتییەکان.

مستەفا کازمی هەروەها رایگەیاندووە، دوای بوونی بە سەرۆک وەزیران، هەول دەدا گفتوگۆی جددی لەگەڵ ئەمریکییەکان بۆ چۆنێتیی مانەوەیان لە عێراق بکات و هەموو هەوڵێکیش دەدا بۆ رێگرتن لە بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانیئەمریکا و ئێران.

لەبارەی ئەندامانی کابینەکەیەوە، کازمی رایگەیاندووە، ناوی هەموو وەزیرەکانی کابینەکەی ئامادەیە و ئێستا لە قۆناغی دانوستاندنە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەوەی رازی بن و لە پەرلەمان متمانەی پێ بدەن.

سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە چارەسەرکردنی قەیرانی ئابووری و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای کۆرۆنا، لە کارە لە پێشینەکانی حکوومەتەکەی دەبێت.

رۆژی پێنجشەممە 9-4-2020، بەرهەم ساڵحی سەرکۆماری عێراق، مستەفا کازمی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی وڵاتەکەی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق راسپارد.







باسنيوز
Top